باری کۆمەڵایەتی خێزاندارە.
دەرچووی پەیمانگایە بەشی میکانیک لە بەغدا ١٩٨٩، دواتر لە
تێنسی تێکنەلۆجی ( نەشفیل تێنسی ) بەشی میکانیکی بەسەرکەوتوویی تەواو کردوە لە ساڵی ١٩٩٩
دەستپێکی خەباتی سیاسی لە رێزەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە دەستپێکردوە ، بەشداری لە خەباتی مەدەنی لە کۆمەڵەی خوێندکاران و لاوانی کوردستان دەسپێکردوە،
گارگێری لقی سلێمانی کۆمەڵەی خوێندکاران و لاوانی کوردستان بووە لە ساڵی ١٩٩٢ ،
بەرپرسی ڕاگەیاندی کۆمەڵەی خوێندکاران و لاوانی کوردستان لقی سلێمانی بووە لە ساڵی ١٩٩٣ ،
لە سالی ١٩٩٥ ەوە لە ئەمەریکا دەژی ،وەک
ئەندامی بۆردی دەنگی یەکگرتووی کورد - United Kurdish Voice لە نەشفیل بەشدار بووە ،
ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی کوردانی ئەمەریکا بووە
Kurdish American Group پاشان لە دامەزێنەرانی ناوەندی کوردانی ئەمەریکا ، Kurdish American Center
لە بواری کار و پیشەی تایبەتی ئەزموون لە کاری بازرگانی سەربەخۆ لە بواری ئۆتۆمۆبیل ، بەتایبەت لە دامەزراند و بەرێوەبردندا هەیە.
نووسەر و شرۆڤەكار .سەرنووسەری پێشوی هەفتەنامەی دووزمانەی ئاسۆ
سەرنووسەری هەفتەنامەی ڕێژاو بەزمانی كوردی
سەرنووسەری ئاسۆی دواڕۆژ
ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری سروە
بەرپرس و لە دامەزرێنەرانی ئەنجومەنی ئەدەبیی مەریوان
بەرپرس و دامەزرێنەری ئەنجوومەنی ئەدەبی كوردستان سنە
چالاكی بواری مەدەنی وئەندام و دامەزڕێنەری چەند ڕێكخراوەی سڤیل لەكرماشان و پارێزگای كوردستان
بڵاوكردنەوەی ٢٢ كتێبێ جۆراو جۆر لەسەر ئەدەب و تیوری سیاسیی و مێژووی كوردستان و خوێندنەوەی ڕەخنەیی.
ئەندامی سەركردایە كۆمەڵە
دامەزرێنەری ناوەندی هەوارگەی كوردی لە ئەمڕیكا.دەرچووی بەشی ئەدەب و زمان
لە ساڵی ١٩٧٦ لە شاری بۆکان لە هەرێمی کوردستانی رۆژهەڵات لە دایک بووە و لە ساڵی ١٩٩٩ وڵاتی جێهێشتووە و لە کوردستانی باشوور نیشتەجێ بووە و لەوێ لەگەڵ ژمارەیەک گۆڤار و رۆژنامەی بەناوبانگی بەڕیتانی و ئەمریکی وەکوو فاینەنشاڵ تایمز و گاردیەن و یو ئێس دەیلی و هەروەها کۆمپانیای ئار دەبڵیو فیلمی بەڕیتانی کاری کردووە. لە دۆکۆمێنتاری رێگەی سەدام بەرەو دۆزەخ کە خەڵاتی ئێمی بردۆتەوە و لە پرۆژەی مێژووی هاوچەرخی کورد وەک توێژەر و وەرگێڕی سەرەکی کاری کردووە.
وەک بەرپرسی پەیمانگای زمانی میلینیۆم لە سلێمانی بۆ ماوەی چوار ساڵ لەگەل وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و تیمی بونیادنانەوەی هەرێم کاری کردووە.
لە ساڵی ٢٠١٨ەوە لەگەڵ نووسینگەی نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە واشنگتن وەک راوێژکاری سیاسەتی دەرەکی و بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی پتەو و دۆستانە لە نێوان ئەمریکا و کوردستانی رۆژهەڵات کاری کردووە.
لە ساڵی ٢٠١٠ بڕوانامەی ماستەری لە بواری زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی سێنتراڵ واشنگتن وەرگرتووە و خاوەنی دیپلۆمی باڵایە لە بواری رێبەرایەتی و کار ئەفراندن لە زانکۆی دەوڵەتی ئەریزۆنا و لە ئێستادا خوێندکاری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە لە زانکۆی جانز هاپکینز لە واشنگتن دی سی.
لە ڤیرجیبیا نیشتەجێیە و لە کاتی ئازاددا، حەزی لە هەلووکێن و جۆرابێن و وەرزشی جێت سکی و تاوڵە و خوێندنەوە و گوێگرتن لە مۆسیقا و گەڕان و سەیرانە.